AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٣ ١٧:٤٩

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرانی ئەمریکیی "ئیکس"(تویتێری پێشوو) وێڕای دەربڕینی نائومێدی و ناڕەزایەتیان هەمبەر بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی وڵات لە کوژاندنەوەی ئاگر، خوازیاری لابردن و دادگایی‌کردنی "کارێن باس" شارەوانی دیموکراتی لۆسانجلێس بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: شاری لۆسانجلێس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا چەند ڕۆژێکە لە وەرزی سەرمادا لە ئاگرێکی جەهانمیدا دەسووتێ و بە هەزاران کەس ئاوارەبوون و زیانێکی قورسیان پێگەییوە. لەمناوە میدیاکانی ئەمریکایی وێڕای ڕاگەیاندنی مەرگی لانی‌کەم ١٦ کەس لەو ماوەیە، لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی ئەم ئاگرکەتنەوەیە هەواڵ دەدەن.

بەوەشەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵی ئەو ئاگرە لە کەنارەکانی ئەقیانووسی ئارام تا پاسادنا، ناسەرکەوتووانە بووە و پێدەچێ ئەم ئاگرە کە بەهۆی وێک‌کەوتنی سیمی کارەبا لە ڕەشەبادا هەڵگیرساوە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا بڵێسە بکێشێت.

لە دۆخێکی ئاوادا خەڵکی ئەمریکا هەمبەر بە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکە نیگەرانن و نائومێدی خۆیان هەمبەر بە کاربەدەستان دەربڕیوە؛ بابەتێک کە لە لێدوانیاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایتی "ئیکس"دا بەرچاوە و لە خوارەوە ئاماژە بە چەند نموونەیەکیان دەکرێت:

"نیک سۆرتور" ڕۆژنامەنووس لە پۆستێکدا بە گێڕانەوە لە وێستگەی ڕادیۆ لۆسانجلێس باس لە داواکاریی ئەمریکاییەکان لە لابردنی شارەوان "کارێن باس" دەکا و دەڵێ: "ئەم ئاگرکەوتنانە بووە هۆی ڕابوونی کالیفۆڕنیاییەکان".

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان لەبارەی کارێن باس، وەک یەکەمین ژنی ڕەشپێستی لۆسانجلیسی نووسیبووی کە حەوتەیەک بەر لە ئاگرکەوتنەوە کارەساتبارەکان، شارەوانی لۆسانجلێس فەرمانی کەمکردنەوەی 49 ملیۆن دۆلاریی لە گۆژمەی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شاری داوە و بەپێی ئەم فەرمانە 16 وێستگەی ئاگرکوژێنەوە داخراوە.

کاربەرێکی تر وێنەی ئاگرکەوتنەوەکەی لە پەنای گفتوگۆیەکی باراک ئۆباما و کارێن باس داناوە کە پێی دەڵێ: "من دڵنیام ئێوە شارەوانێکی زۆر لێهاتوو دەبن". ئینجا ئەو کارەبەرە دەنووسێت: کەمکردنەوەی ئاگرکوژێنەوەکان، خەزێنەگەلی بەتاڵ، هیدرانێتی دزراوە، هەڵويشانەوەی تاقیکارییە هیدرانتەکان، دابین‌کردنی دارایی هێمۆسێکسوالەکان و سەفەر بۆ غەنا ئەویش لە کاتێکدا کە شار لە بڵێسەکانی ئاگردا دەسووتێت.

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرێکی تر وێنەی شارەوانی لۆسانجلیسی لە کاتی قۆڵبەست‌کران نیشان داوە و نووسیویەتی: "ئەم کەمتەرخەمییە تاوانبارانەیە".

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

یەکی تر ئاماژە بە کەمایەسییەکان دەکا و دەڵێ" لە راستیدا ئەمە ڕووداوێکی پێشینەدارە و بایەکانی سانتا ئانا نمانەیەکی کەشوهەوایی سووڕگەیین کە ساڵانە تۆمار دەکرێن. ویشکەساڵی چەندین ساڵە درێژەی هەیە و کەمایەسیی سەرچاوەکانی ئاو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەرجاو بووە و خود ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی لۆسانجلیس ئامادەیی و هێزی مرۆیی پێویستی نییە.

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرێکی تر وێنەیەکی لە شێری ئاگرکوژێنەوە(هیدرانت)ی نمایش داوە و بەتەشەرەوە نووسیویەتی: "ئاوی نییە، بەڵام چەند جوان وێنا کراوە".

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرێکی تر بە ئاماژە بە کێشەی زەختی ئاو و نامرادبوونی ئاگرکوژێنەوەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر، نووسی: ئەمە شکستێکە لە ژێرخان و لە ڕێبەریدا. خەڵکی بۆیە ماڵیات دەدەن کە خزمەتکارییەکان بەهرە ببەن.

کاربەرێکی تر بەڵام نائومێدە لە دەست‌لەکارکێشانەوەی شارەوان و دەڵێ: دڵنیام کارێن باس هەلومەرجی گۆڕانی هەرێمی یان کەس، شوێن و شتێکی تر دەکاتە بیانوو ... ئەوان هیچکات بەرپرسایەتییەکانیان ناگرنە ئەستۆ.

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

هاوکات چەند کاربەرێک پلاریان گرتۆتە هوڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانانی ئەمریکا و یەک لەوان بە نیشاندانی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە کۆپتەرە ئاوهەڵگرەکان کە بەرەو ئەمریکا دەچن، نووسیویە: ئاگرکوژێنەوەکانی مەکزیک بۆ یارمەتی بە بەرەنگاربوونەوەی ئاگری لۆسانجلیس...

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرێکی تریش بە نیشاندانی ئاڵای ڕژیمی زایۆنی، بەتەشەرەوە نووسیویەتی: هێشتاش چاوەروانی "گەورەترین هاوپەیمانی ئەمریکا"ین، بەڵکوو بێت و فریامان کەوێت.

چەند کاربەرێک تەرکیزیان خستۆتە سەر دزی و تالانی داراییەکان و یەک لەوان بە دانانی گرتەیەک لە تاڵانی ماڵ و دارایی خەڵکی لە جەنگەی ئاگرکەوتنەوەکە، نووسی: ئێمە تەنیا خوێندمانەوە کە زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی باندێکی شلیایی خەریکی ئاگرکردنەوەن بۆ ئەوەی لە کاتی ماڵچۆڵکردندا، ماڵەکان تاڵان بکەن.

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

یەکێکی تر لە وەڵامدا نووسیویەتی: بەداخەوە ئەمە هەواڵێکی تازە نییە و گرووپە ڕێکخراوە جەنایەتکارەکان خەریکی قۆزتنەوەی هەلی چۆڵ‌کرانی ماڵەکانن. ئەمان هێندە زۆرن کە پۆلیسی لۆسانجلیس فریایان ناکەوێت.

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

کاربەرێکی تر بەڵام پلاری گرتۆتە بەرپرسی باڵای ئەمریکا و بە نیشاندانی سندووقەکانی دەنگدانی سەرۆک کۆماری، نووسی: "تا هەڵبژاردنی داهاتوو، هەموو شتێک فەرامۆش دەکرێت".

بێ هیوایی ئەمریکاییەکان لە بێدەسەڵاتی بەرپرسان؛ لە جەحەندەمی لۆسەنجلێسدا بەتەنیا ماوین

News ID 53544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha